“گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ کۆتای ھات”



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما دادەبەزن و کەشوهەوایەکی فێنک ناوچەکانی هەرێم و عێراق دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ دەبێت، لەئەنجامی کاریگەری ھەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە لەناوچەکانی ھەرێم نزمتر دەبێتەوە و لەناوچەکانی عێراق 3 تا 4 پلە دادەبەزێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با ڕۆژئاواو و باکوری ڕۆژئاوا دەبێت .

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەینێ:

ھەولێر: 40 پلە

سلێمانی: 39 پلە

دھۆک: 39 پلە

ھەڵەبجە: 40 پلە

کەرکووک: 41 پلە

ئیدارەی گەرمیان: 42 پلە

ئیدارەی راپەرین: 40 پلە

ئیدارەی سۆران: 38 پلە

ئیدارەی زاخۆ: 39 پلە

حاجی ئۆمەران: 29 پلە

بەغداد: 40 پلە

بەسرە: 44 پلە

ئەنبار: 36 پلە

نەجەف: 40 پلە

نەینەوا: 40پلە

واسیت: 42 پلە

سەڵاحەدین 41 پلە

میسان 44 پلە

زیقار 44 پلە

موسەنا 44 پلە

دیالە 42 پلە

بابل 41 پلە

کەربەلا 41 پلە

قادسیە 41 پلە

 

یەکێتی: کار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەین
پێت یەکێتی: کار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەین
دەربارەی هاتووچۆکردن لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
دوات دەربارەی هاتووچۆکردن لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
پەیوەندیدار