كەشناسێك هۆشداریی دەدات



سادق عەتیە كەشناسی عیراقی، هۆشداریی شۆفێریكردن دەدات بە شەو تا بەرەبەیانی سبەینێ‌ پێنج شەممە، بەهۆی ئەگەری زۆربوونی تەم و كەمبوونەوەی مەودای بینین.


بەپێی نوسینێك كە لەلایەن سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە بڵاوكرایەوە”ئاگاداربن لەم شەودا تا بەرەبەیانی سبەینێ‌ پێنج شەممە سەفەر مەكەن، بەو هۆیەی پێشبنی دەكرێت تەمێكی زۆر دروستببێت و مەودای بینینی ستونی بۆ كەمتر لە كیلۆمەترێك لە ناوچەیەكی فراوانی شارەكانی باشوور و فورانی ناوەڕاست و بەغدا و واست و سەڵاحەدین و دیالە و نەینەوا و خۆرهەڵاتی ئەنبار و كەكوك و شارەكانی هەرێمی كوردستان، كەم ببێتەوە”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهۆی بارانی بەلێزمە لە زۆربەی شارەكانی عیراق، لافاو و گردبوونەوەی ئاو لە شوێنە نزمەكان دروستبوو، ئەمەش لە هەندێك ناوچەدا بووە مایەی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیان و ڕاگرتنی جوڵەی هاتووچۆ.

نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت
پێشت نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت
عیراق، سبەينێ‌ بە فەرمی كرایە پشوو
دواتر عیراق، سبەينێ‌ بە فەرمی كرایە پشوو
پەیوەندیدار