عیراق، سبەينێ‌ بە فەرمی كرایە پشوو



سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، سبەینێ‌ دەكاتە پشووی فەرمی و هۆكارەكەش بۆ خراپی باریی كەشوهەوا دەگێڕێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی كورت كە لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، سبەینێ‌ پێنج شەممە ٥ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ی وەك پشوو ڕاگەیاند”.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هۆكاریی ڕاگەیاندنی پشووەكە بۆ خراپی كەشوهەوا لە زۆربەی پارێزگاكانی وڵاتدا دەگێڕێتەوە كە ئەمڕۆ بارانی بەلێزمەیان بەخۆوەبینی.

 

كەشناسێك هۆشداریی دەدات
پێشت كەشناسێك هۆشداریی دەدات
پەروەردەی هەرێم لە بارەی پشوو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر پەروەردەی هەرێم لە بارەی پشوو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار