بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیار درا



وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بڕیار لە سزای ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەدات و دەڵێت”جگە لە سزای مادی دەبێت بیبەنە دەرەوەی هەرێم”.

سامان عەلى وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان بە میدیای سەربە یەکێتی وتووە، ئێستا ژمارەیەکى زۆر ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا لەسەر شەقامەکانن، حکومەت لەڕابردوودا هەوڵیدا کۆدیان بۆ دروستبکات و ژمارەیان بزاندرێت، بەڵام ئێستا ئەو پرۆسەیە ڕاگیراوە.

سامان عەلی باس لەوەشدەکات، هەر ئۆتۆمبێلێکى بێسەرەتا تووشى هەر رووداوێک ببێت، بەگوێرەى یاسا مامەڵە لەگەل ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوەکەى دەکرێت و شۆفێرەکەی یەک ملیۆن دیناری عێراقی سزادەدرێت .

وتیشی بێجگە لە سزای ماددی کە دیاریکراوە، بەڵێن نامە بە شۆفێر یان خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە پڕدەکرێتەوە کە ئۆتۆمبێلەکەى لە هەرێمى کوردستان بباتە دەرەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 35 هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرتا هەن، تاوەکو ئێستا هیچ رێنمایی و بڕیارێکی نوێ بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان، بوونی نییە.

بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
پێشت بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
هۆشداری لە کڕینی جۆرە دەرمانێک بۆ درێژکردنی باڵا دەدرێت
دواتر هۆشداری لە کڕینی جۆرە دەرمانێک بۆ درێژکردنی باڵا دەدرێت
پەیوەندیدار