بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا



پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوەو لە سەرسكاڵای هاووڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە بڕێک پارەی دزیبوو.

لەبڵاوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی بڕێك پارەی لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا كە تۆمەتبار بردبووی .

لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، ع،م لەدایكبووی 1983 بەناسنامەكورد و دانیشتووی شاری سلێمانی ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .

دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
پێت دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیار درا
دوات بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕیار درا
پەیوەندیدار