پارە نەهات و دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت



هەرچەندە بڕیاربوو ئەمرۆ مووچەى فەرمانبەرانى شارستانى خەرجبکرێت، بەڵام واژۆکە نەکرا و مووچە دواکەوت.

سۆران عومەر، ئەندام پەرلەمانی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کێشەی لیستەکانی مووچە جددی و حەقیقیەو پڕە لەکەموکوڕیی، و وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان ئامادەنین” بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ تەوتین جێبەجێ بکەن”.

سۆران عومەر ئاماژەى بەوەکردووە، تاوەکو ئێستا وردبینی بەردەوامە، کۆی گشتی مووچە لە ترلیۆنێک دینار تێپەڕیوە و لیستی ئەمنی کێشەی زۆری تێدایە، هەزاران کەس لە لیستەکەدان بەبێ زانیاری و بەبێ ناو و دامەزراوی تازەن و دەیان هەزار ناو نەنێردراوە.

هاوکات، موسەننا ئەمین پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە ڕایگەیاند، کێشەی مووچە پەیوەندى بە نەبوونى نەختینە لە عێراق هەیە و بەشێکى کێشەکەش لاى حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی وتبوی، “تاوەکو پێنجشەممە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانى شارستانى دەنێرێت”.

یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات
پێشت یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات
شارەوانی مەرجی دروستکردنی کەپری گەشتیاری دانا
دواتر شارەوانی مەرجی دروستکردنی کەپری گەشتیاری دانا
پەیوەندیدار