یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات



بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکیان ئاڕاستە دەکات و دەڵێت” ئەمڕۆ کوردستان لە ھەر کاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوە کارکردن هەیە”.

لە پەیامێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە پارتی دەکات و داواکارە ئەم یادە ببێتە هۆی کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و پتەوکردنی گیانی ھاوکاری و لێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان  گشت لایەنەکان.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی…

بەرێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاوێکی دۆستانە

لەیادی حەفتاو ھەشت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پیرۆزبایی گەرم  ئاراستەی بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین

ئەمڕۆ کوردستان لە ھەرکاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوە کاردن و پتەوکردنی ریزەکانی ھەیە لەسەر بنچیینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان ،بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە،  لە پێناوی چاککردن و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی ھەرێم لە رێی  ئاوەدانی ئیستحقاقە  نەتەوەیی و مافە دەستورییەکانمان  لە عێراقی فیدڕاڵدا.

بێگومان ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی  و باشکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵکەکەمان کە ئامانجی بنەڕەتی کوردایەتی و خەباتی رەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.

ئومێد دەکەین  ئەم یادە ببێتە فاکتەری  پتەوکردنی گیانی ھاوکاری ولێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان  گشت لایەنەکان
بە ھەردوو حزبیشەوە .
ھەر سەرکەوتووبن و دووبارە پیرۆزە

بەشێکی دیکەی پێداویستی پزیشکی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا
پێت بەشێکی دیکەی پێداویستی پزیشکی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا
پارە نەهات و دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت
دوات پارە نەهات و دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت
پەیوەندیدار