دۆخی بەریتانیا ئاڵۆزتر دەبێت



پۆلیسی بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندانی زیاتری دژ بە کۆچبەر و موسڵمانان لە سەرانسەری وڵاتدا.

پۆلیسی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران، لەکاتێکدا ئەگەر خۆپیشاندانی زیاتر دژی موسڵمانان بەڕێوەبچێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپیی میدیاکانی بەریتانایا، گروپە ڕاستڕەوەکان بەڵێنیان داوە ناوەندەکانی پەنابەران و دەزگا یاساییەکانی کۆچبەران لە سەرانسەری وڵاتدا بکەنە ئامانج.

ئەم شەپۆلە توندە ناڕەزایەتی و ئاڵۆزیانە لە بەریتانیا پاش ئەوەدێت، کەسێکی حەڤدە ساڵ بەچەقۆ لە باکوری ڕۆژئاوای بەریتانیا لەشاری ساوسپۆرت هێرشی کردە سەر چەند منداڵێک و بووە هۆی کوژرانی سێ کچی منداڵ و برینداربوونی چەندین منداڵی تر.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

دۆلار زیاتر بەرزبۆوە
پێشت دۆلار زیاتر بەرزبۆوە
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە تەوتین و لیستی مووچە هەیە
دواتر پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دواكەوتنی مووچە پەیوەندی بە تەوتین و لیستی مووچە هەیە
پەیوەندیدار