ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئێران بە پرۆژەیەکی نوێ لە ڕێگەی عیراقەوە خۆی بە سوریاوە دەبەستێتەوە

خەڵک-

ئاژانسی ھەواڵیی “فارس” ـی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی برۆژەیەکی ھێڵی ئاسنی، ئێران بە نیازە لە ڕێگەی عیراقەوە خۆی بە سوریاوە ببەستێتەوە.

ئاژانسی ھەواڵیی “فارس” لە زاری محەممەد موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی ھێڵە ئاسنەکانی ئێرانەوە دەڵێت: قۆناغی یەکەمی ئەو پرۆژەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستپێدەکەن و بە ھێڵێکی ئاسنین، بەندەری ئیمام خومەینی بە شاری بەسرەوە لە ڕێگەی خورەمشەھرەوە دەبەستنەوە.

لە ئێستاشدا بڕی ٢ ترلیۆن و ٢٢٠ ملیار ڕیاڵی ئێرانی بۆ دروستکردنی پردێک بۆ ئەو مەبەستە لەسەر ڕووباری ئاورەند دابین کراوە.

دواتریش ئەو ھێڵە ئاسنە لە ڕێگەی ھێڵی ئاسنیی عیراق لە بەسرەوە بە بەغداد دەبەسترێتەوە و لەوێشەوە دەبرێتە سوریا.

بەپێی ڕای چاودێران، بوونی بنکەی سەربازیی ئەسەد  لە پارێزگای ئەنبار کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای ئەمریکادایە، ڕێگرێکی توندە لەوەی ئێران لە ڕێگەی عیراقەوە خۆی بە سوریاوە ببەستێتەوە.

 

عێراق

تەقینەوەیەك لە پارێزگای كەركوك رویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناحیەی ریازی باشووری خۆرئاوای پارێزگای كەركوك تەقییەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە”پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجەی باشووری خۆرئاوای كەركوك، ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو تەقییەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزێكی ئەمنی شوێنی رووداوەكەی گەمارۆداوە”، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زياتر لەبارەی رووداوەكەوە رابگەیەنێت.

لەگەڵ دەستبەركردنی زانیاریی زیاتر (خەڵك) تەواوی وردەكارییەكانى تایبەت بە رووداوەكە بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی قوربانیانی تەقینەوەكەش، پۆلیسێك كوژراوە و سیانی تر بریندارن.

هێزە ئەمنییەكان لە كۆتایی ساڵی 2017، توانیان تەواوی خاكی عیراق لە چنگی چەكدارانی رێكخراوی داعش رزگاربكەن، بە ناوچەكانی باشووری كەركوكيشەوە كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014وە لەلایەن گروپە توندڕەوەكەوە كۆنترۆڵ كرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نوێترین وێنەی سیستانی بڵاوبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێترین وێنەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق لەكاتی چاوپێكەوتنی لەگەڵ وەفدێكی نێونەتەوەیی، لە بارەگای خۆی لە نەجەف بڵاوبووە وە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی (بغداد الیوم) نوێترین وێنەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی عیراقی بڵاوكردەوە كە دەڵێت، لەكاتی سەردانی وەفدێكی نێونەتەوەیی بووە بۆ بارەگاكەی لە شاری نەجەف كە تێیدا كەریم ئەسعەد خان، سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لە پێشێلكارییەكانی (داعش)ى سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانە، سەردانی كردبوو.

ئەسعەد خان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لە پارێزگای نەجەف لەدوای چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ سیستانی رایگەیاندووە”چاوپێكەوتنمان لەگەڵ سەید سیستانی بۆ روونكردنەوەی كاری تیمەكەمان بوو”، چاوپێكەوتنەكەشی بە ئەرێنی وەسفكردبوو.

بە وتەی سەرۆكی تیمە نێونەتەوەییەكە”لە چاوپێكەوتنەكەدا داوايان لە سیستانی كرد، دەستگیركراوەكانی داعش بەپێی لێبوردەیی شەریعەتی ئیسلامی و یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت”، ئاماژەی بە پێكهێنانی تیمێكیش كردووە كە “پسپۆڕە لە تاوانەكانی دژ بە ژنان و رێز لە تایبەتمەندی ژن و نهێنی پرسەكەی دەگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمان دانیشتنەكەی بۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارە دواخست

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی پەرلەمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆكایەتی پەرلەمانى عيراق بڕیاریدا دانیشتنەكەی ئەمڕۆی لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆوە، بۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارە دوابخات.

سەرچاوەیەكی پەرلەمانی عیراق بە میدیاكانی راگەیاندووە، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ كە بڕیاربوو لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت، بۆ كاتژمێر حەوتی ئێوارە دوابخات.

وابڕیار بوو دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ سازبكرێت كە كارنامەكەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە و تەواوكردنی پاشماوەی كابینە وەزارییەكە لەخۆدەگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین