نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی تەنها چەند ڕۆژێكی خایاند و دووبارە نرخەكەی بەرزبووەوە و ئەمڕۆش گەیشتەوە ئاستێكی بەرز و لە 150 هەزار دینار نزیكبۆتەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، جارێكی دیكە نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 149 هەزار و 800 دینار.

لەدوو هەفتەی ڕابردوودا نرخی دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە بەرەو 147 هەزار دینار، دوای ئەوەی لە دوای جەژنی قوربان گەیشتە سەروو 150 هەزار ینار بۆ 100 دۆلار، بەڵام لە ڕۆژی سێ‌ شەممەی هەفتەی ڕابردووەوە جارێكی دیكە نرخەكەی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرۆتەوە و ئەمڕۆ گەیشتەوە بەرزترین ئاست بەراورد بە دوای جەژن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی عێراق چەندین ڕێكاری نوێی گرتۆتەبەر بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار لە نرخی فەرمی نزیك نەبۆتەوە، كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دیناری كراوە.

 

سودانی لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆبووەوە
پێشت سودانی لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆبووەوە
سلێمانی: شاندی ئەمنی عێراق و ئێرانی کۆکردەوە
دواتر سلێمانی: شاندی ئەمنی عێراق و ئێرانی کۆکردەوە
پەیوەندیدار