سودانی لەگەڵ یەكێتی و پارتی كۆبووەوە



سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و بابلیون لە بەغدا دەربارەی پرسی كەركوك و حكومەتی خۆجێی پارێزگاكە کۆدەبێتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا بەجیا لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی و بابیلۆن و فراكسیۆنی پارتی دەربارەی پرسی دیاری كردنی پارێزگاری كەركوك و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگاكە كۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی كۆبوونەوەكان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا سودانی دووپاتی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە.

وتیشی، “ئەولەویەتدان بە بەرژەوەندییەکانی کەرکوک لە سەرووی هەموو ڕەچاوکردنی دیکەوەیە، بەتایبەتی کە زۆر پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێیی هاوسەنگ هەیە، کە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و خواستەکانیان دابین بکات بۆ باشترکردنی ڕەوشی خزمەتگوزاری و ئابوورییان و پەرەپێدان کاری دەزگا حکومییەکان”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “سەرۆك وەزیران پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک نوێکردەوە”.

سودانی جەختی لە گرنگی کارکردن بە یەکدەنگی و ڕەتکردنەوەی پەراوێزخستن کردەوە لە پێناو بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان بە شێوەیەک، کە بەشداربێت لە پاراستنی پەیکەری هەمەچەشنی پارێزگا، بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا و چەسپاندنی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەریدا.

لای خۆشیەوە، حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک وتویەتی، “کۆبوونەوەی فراكسیۆنەكەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆتایی هاتووە، ئەو جەختی كردەوە بێ پشتگوێ خستنی هیچ هێزێكی سیاسی، حکومەتی خۆجێی کەرکوک پێکبهێنین”.

دوو ماددەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
پێت دوو ماددەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەندیدار