دەمیرتاش هەڵمەتی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت



 

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، كە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكەن.

دەمیرتاش بە پشتیوانانی ڕاگەیاند، ئەوان لە یەكەم ڕۆژەوە تا كۆتا ڕۆژ پێكەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن.

دەشڵێت ” با بە فراوانترین بەشداری بۆ دیموكراسی، دەست بە هەڵمەتەكەمان بكەین نەك تەنها بۆ ناوێك یان حزبێك و تا دوا ڕۆژ پێكەوە بەڕێوەی ببەین.”

دەمیرتاش بە پشتیوانانی دەڵێت ” ئێمە ئامادەكاری دەكەین بۆ بانگەشەیەكی پڕ لە جۆش و خرۆش، چاوەڕوانی پێشنیار و بۆچوونەكان و بەشداری ئێوەین.”

ئەو سیاسەتمەدارە كوردە و سەرۆكی پێشووی هەدەپە لە ساڵی 2016ەوە لە زیندانی ئەدیرنەدایە و لە ڕێگەی پارێزەرەكانییەوە پەیامەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاودەكاتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2018 یش لە زیندانەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆی بەڕێوەبرد. لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەوكاتەدا هەدەپە لە %8.40 ی دەنگەكانی بەدەستهێنا كە سێهەم بوو ئاستی توركیا، لە كاتێكدا سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان %52.59 و موحەڕەم ئینجە سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری %30.64ی بەدەستهێنابوو.

عومەر چەلیك وتەبێژی ئاكەپە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كاتێك پرسیاری لەسەر وادەی هەڵژباردن لێكرا، گوتی ” دەمانەوێت هەڵبژاردنەكە لە 18 ی مانگی 6 بكرێت، بەڵام بەو پێیەی ئەم ڕۆژە هاوكاتە لەگەڵ وەرزی پشووی هاوینە كاتێك خەڵك گەشت دەكەن، ئێمە تاوتوێی ئەوە دەكەین ڕۆژەكە هەندێك بهێنینە پێشەوە.”

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی توركیا لە 18 ی مانگی شەش بەڕێوە بچێت. سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش پێشتر ڕایگەیاندبوو هەڵبژاردنەكان لە مانگی شەشدا ئەنجام دەدرێن.

کۆلارە… ئەو باڵندەیەی ساڵێک داڵەو ساڵیک خۆیەتی 
پێشت کۆلارە… ئەو باڵندەیەی ساڵێک داڵەو ساڵیک خۆیەتی 
نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان
دواتر نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان
ەیوەندیدار