نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی بەشە کشتوکاڵییەکان



زیاتر لە ١١ هەزار فۆڕم بۆ دامەزراندن لە کەرتی کشتوکاڵ پڕکراوەتەوە، وتەبێژی وەزارەتەکەش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئەو دامەزراندنە بۆ کەرتی تایبەتە نەک حوکمی، بەشێک لە دەرچووان بە هەڵە تێگەیشتوون.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك)  ڕایگەیاند، زیاتر لە ١١ هەزار دەرچووی بەشە کشتوکاڵییەکان فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، ئامانج لەم ڕاگەیاندنی دامەزراندنەش بۆ سوود وەرگرتنە لە توانای دەرچووان بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش کۆکردنەوە و ڕێکخستنی تەواوی زانیارییەکان خولی ڕاهێنان بۆ دەرچووەکان دەکرێنەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە شەش گروپ لەوانە ڕێنمای کشتوکاڵی، خۆراکی، ئاسایشی خۆراک، کارمەندانی پزیشکی و پزیشکی ڤێتەنەری.

لەبارەی چۆنیەتی دامەزراندنیان، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاشکرای کرد، بەشێک لە هاووڵاتیان و دەرچووان بە هەڵە تێگەیشتوون و پێیانوابووە دامەزراندنە لە کەرتی حوکمی، بەڵام ئەم دامەزراندنە بۆ کەرتی تایبەتی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانە نەک حکومییەکان.

 

 

 

 

 

دەمیرتاش هەڵمەتی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
پێشت دەمیرتاش هەڵمەتی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
بۆ منداڵەکەت لە تاقیکردنەوە دەترسێت؟
دواتر بۆ منداڵەکەت لە تاقیکردنەوە دەترسێت؟
ەیوەندیدار