کۆلارە… ئەو باڵندەیەی ساڵێک داڵەو ساڵیک خۆیەتی 


دەوترێت باڵندەیەک هۆکاری سووتانی دارستانەکانی ئوسترالیا بووە لەساڵانی ڕابردوودا، بەو پێیەی لە سۆشیاڵ میدیادا تۆماری ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە و دەرکەوتووە ئاگر دەردەدات.

 

بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بوونەتە جێی مشومڕ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەم باڵندەیە بەرپرسە لە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئوسترالیا و وڵاتانی دیکەی وەک تورکیا و فەلەستین.

 

بە وتەی شارەزایان هیچ باڵندەیەک نییە ئاگر و دوکەڵ دەربدات و ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێن دروستکراون و ڕاستەقینە نین، بەڵام چەند باڵندەیەک هەن کە دەتوانن بە ئەنقەست دار و لقە سووتاوەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بگوازنەوە و بەشداربن لە بڵاوبوونەوەی ئاگر لەناو دارستانەکاندا، وەک ئەوەش کە دەردەکەوێت باڵندەی کۆلارە لقی سووتاوی دارەکان بۆ ناوچەیەکی دیکە دەبات، لە سەروەختی ئاگر کەوتنەوەکانی ئوستورالیا.

زانایانی ئوسترالی بۆیان دەرکەوتووە کە ڕەنگە باڵندەیەک هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان بووبێت، لە دیمەنەکاندا بەرچاوکەوتووە، باڵندەکە ئاگر بڵاودەکاتەوە و لقێکی بچووکی ئاگر گرتووکە هەڵدەگرێت و لە جێیەکی دیکە دایدەنێت.

 

زانایان دەڵێن زۆرێک لە باڵندەکان هەمان کار دەکەن، بەڵام  باڵندەی (کۆلارە) لە بەناوبانگترینەکانە، کە پێی باشە لە ناوچە گەرمەکانی جیهاندا بژی.

 

ئەم باڵندەیە، دەوترێت لە ترۆمی قەلەرەشە، گۆشتخۆرەو  لە کاتی فڕیندا لە هەوادا توانای ڕاوەستانی زۆری هەیە.

 

ئەم باڵندەیە نابیستە دەنا وەک شارەزایان دەڵێن، توانای ڕاوکردنی زۆر لە باز بەنرختر دەبوو.

 

هەندێک دەڵین.. ساڵێک ئەم باڵدارە دەبێت بە داڵ و ساڵێکیش کۆلارەیە.

 

لە هەنگاریا پلەكانی گەرما نائاسایی بەرزبوونەوە
پێشت لە هەنگاریا پلەكانی گەرما نائاسایی بەرزبوونەوە
دەمیرتاش هەڵمەتی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
دواتر دەمیرتاش هەڵمەتی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار