عێراق.. دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران

  • 156 بینین


 

لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ھێزە ئەمنییەكانی عێراقدا لە باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، دوو بارزگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیركران، ھەروەھا دەست بەسەر سێ كیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا گیرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی ھۆشبەر و دەست بەسەرداگرتنی سێ كیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەری لە جۆری كریستاڵ لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر لە پارێزگای میسان لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە پارێزگاكە، دوو بارزگانی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیركردووە.

باسی لەوەش كردووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دەست بەسەر سێ كیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا گیراوە.

ئەوەیش خستووەتەڕوو كە دەستگركراوەكان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.

بچووکترین مۆبایل لە جیهاندا، کێشی  تەنها ١٣ گرامە
پێشت بچووکترین مۆبایل لە جیهاندا، کێشی  تەنها ١٣ گرامە
بچووکترین پارک لە جیهاندا
دواتر بچووکترین پارک لە جیهاندا
پەیوەندیدار