بچووکترین پارک لە جیهاندا



بەردەوام وڵاتان کێبڕکێیانە بۆ بنیاتنانی گەورەترین پارک لە شار و ناوچەکانیاندا، ئەوەندەش کە بینیومانە پارکەکان گەورەن و لەخۆگری هەزاران جۆری دار و گوڵ و ڕووبەری فراوانی سەوزاین، بەڵام لە بەردەم پارکی میل ئێندز لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن لە ئەمریکا بچووکتر پارک بوونی هەیە.

زۆر بە سادەیی پارکەکە بازنەیەکی بچووک بوو تەنها یەک دار و چەند گوڵێکی تێدابوو.

لەراستیدا شوێنی ئەم پارکە بچوکە لە بنەڕەتدا شوێنی ستونێکی کارەبابووە، بەڵام بە تێپەڕینی کات لقی دارێک سەری تێدا دەرهێناوە و بەرپرسانی ناوچەکەش دوو ستوونی بچووکیان بە دەوردا داناوە بەمەبەستی پاراستنی.

پارکی میل ئێندز لە شاری پۆرتلاند، کە سەرچاوەی دروستبوونەکەی ڕێبوارێک بووە، رۆژانە لەگەڵ تێپەڕینی بەو ناوەدا هەندێک گوڵی لەوێ چاندووە دواتر ئیدارەی شارەکە بە فەرمی وەک پارکێکی گشتی ئەو جێگەیەیان ناساند.

لە ئێستاشدا ئەم پارکە بچووکەی بەردەمی لە تۆماری گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان وەک بچووکترین پارک لە جیهاندا تۆمار کراوە.

 

عێراق.. دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران
پێشت عێراق.. دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
دواتر دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات
ەیوەندیدار