بچووکترین مۆبایل لە جیهاندا، کێشی  تەنها ١٣ گرامە



هەرچەندە بە تێپەڕبوونی کات مۆبایلە زیرەکەکان گەورەتر دەبن، بەڵام کۆمپانیایەکت بەریتانی بەناوی ZANCO ڕێگەیەکی جیاوازی گرتۆتەبەر، بۆ بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.

کۆمپانیاکە بەم دواییانە، پەردەی لەسەر بچووکترین مۆبایلی خۆی لادا کە بچووکترین مۆبایلی زیرەکە بە تێچووی تەنها ٤٠ دۆلار بەرهەم بێت.

ئامێرەکە لە قەبارەدا بچووکە، ئەمەش بووە هۆی هاندانی زۆرێک لە بەکارهێنەران.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “Business Insider”، مۆبایلە نوێیەکە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانە دابین دەکات کە لە مۆبایلە ئاساییەکاندا هەن، بەو پێیەی ناردن و وەرگرتنی نامە و پەیوەندیکردن دابین دەکات، هەروەها پاڵپشتی تۆڕەکانی ٣G دەکات، توانای پاتریەکەی ٢٠٠ میلی ئەمپێرە.

شاشەی مۆبایلەکە ٠،٤٩ ئینجە، بە ڕوونی  ٣٢ ٦٤ x پێکسڵ، یەک سیمکارتەو ناوی ٣٠٠ پەیوەندی  تێدا هەڵدەگیرێت، مێژووی پەیوەندییەکان بۆ ٥٠ پەیوەندی پاشەکەوت دەکات و کێشی مۆبایلەکە تەنها ١٣ گرامە.

بۆ منداڵەکەت لە تاقیکردنەوە دەترسێت؟
پێشت بۆ منداڵەکەت لە تاقیکردنەوە دەترسێت؟
عێراق.. دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران
دواتر عێراق.. دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركران
ەیوەندیدار