یەكێتی ناوی كاندیدەكانی بۆ پەرلەمان ئاشكرادەكات



مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لە (دەباشان)ی سلێمانی كۆبووەوە و پرسی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە كەركوك تاوتوێ كراوە و بڕیارە سبەینێ‌ لیستی كاندیدەكانی بدات بە كۆمسیۆن و ناوەكان ئاشكرابكرێن.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، “یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بریتی بوو له‌ پرسی هه‌ڵبژاردن، لیستی كاندیدەكانی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە و لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ناوەکان پێشکەشی کۆمسیۆن دەکەین”.

ڕاشیگەیاند، لەسەر پۆستی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکانی کەرکوک ڕێککەوتن نەکراوە، ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی بکرێت باشترە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە یاخود نا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوای سێ‌ جار دواخستن، بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق دراوە و بڕیارە لە 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، هاوكات دوای چەند مانگێك لە هەڵبژاردنی ئەنحوومەنی پارێزگاكان، تاوەكو ئێستا پۆستەكانی كەركوك یەكلایی نەكراونەتەوە.

مەلا بەختیار: مام جەلال و کاک نەوشیروان نامەیان بۆ نووسیوم تا دوای ئەوان ببمە سکرتێری یەکێتی
پێشت مەلا بەختیار: مام جەلال و کاک نەوشیروان نامەیان بۆ نووسیوم تا دوای ئەوان ببمە سکرتێری یەکێتی
سەرچاوەیەک: کاتێک بۆمب خراوەتە ژێر ئۆتۆمبێلی بەرپرسەكەی پارتی پاسەوانەكان تەماشای یارییان کردووە
دواتر سەرچاوەیەک: کاتێک بۆمب خراوەتە ژێر ئۆتۆمبێلی بەرپرسەكەی پارتی پاسەوانەكان تەماشای یارییان کردووە
پەیوەندیدار