ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چاكسازی توركمانی: هیچكات بیرمان لەوەنەكردۆتەوە ببینە ئۆپۆزسیۆن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیستی چاكسازی توركمانی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەك پارتی چاكسازی هیچ كات بیرمان لەوەنەكردۆتەوە ببینە ئۆپۆزسیۆن.

مونا قەهوەچی سەرۆكی لیستی چاكسازی توركمانی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، لەهەشت كابینەی ڕابردووی حكومەتی هەرێم توركمانەكان بەشداری ڕاستەقینەیان نەبووە و بە وەزارەتێكی خزمەتگوزاری بەشدارییان دەكرد كە ئەوەش هەندێكجار دەبووە كێشە لەنێوان چوار لیستە توركمانەكە كە بەچوار لیست یەك وەزارەتمان دەدرایە، ئیتر كاتی ئەوەیە بەڵێنی خۆمان بە دەنگدەرەكانمان جێبەجێ بكەین كە پێكهاتەی توركمانیش بەشداری ڕاستەقینەی لە كوردستاندا هەبێت كە هاوشێوەی كورد خۆمان بەخاوەنی ئەم وڵاتە دەزانین.

وتیشی”ئەگەر سیستمی كۆتا نەبوایە یەك كورسیشمان بەدەست نەدەهێنا، چونكە تا ناوچە دابڕاوەكانی هەرێمی كوردستان نەگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان و مادەی 140 جێبەجێ نەكرێت كەدەنگی ڕاستەقینەمان لەو ناوچانەیە، مەحاڵە توركمان یەك نوێنەریشی هەبێت لەناو پەرلەمانی كوردستان، ئەگەر مادەی 140 جێبەجێ كرا ئەو ناوچانە گەڕانەوە سەر هەرێمی كوردستان ئەوكات خۆمان سیستمی كۆتا ڕەتدەكەینەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هۆكارێكی تری كەمی دەنگەكانمان ئەوەبووە تا ئێستا بەشداری ڕاستەقینەمان نەبووە لەحكومەت بۆیە ناهەقی خەڵك ناگرم لەكوێ متمانە بكات، لەكابینەكانی ڕابردوو پۆستەكان بە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت دابەش كراوە بەسەر هەندێك لەوانەی بەڕۆژ لەحكومەت بوون و بەشەو-یش لە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ئێمە لەبەر دۆخی كوردستان قسەمان نەكردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئێمە ئەمجارە شاندی پێكهێنەری حكومەت بەنیازە بەشداری ڕاستەقینە بە هەموو پێكهاتەكان بەتوركمان بكات.

ئاشكراشیكرد، ئێمە لەهەموو كابینەكانی حكومەتدا بەشداریمان لەحكومەت كردووە، وەك پێكهاتەی توركمان‌و وەك پارتی چاكسازیش هیچكات بیرمان لەوەنەكردۆتەوە ببینە ئۆپۆزسیۆن، ناكرێت لەبەر بەرژەوەندی خۆمان بەیانیان لەدەسەڵات بین و ئێوارانیش لە ئۆپۆزسیۆن.

رونیشیكردەوە، وای بۆناچم حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەتایبەت پارتی كە شاندی پێكهێنەری حكومەتی هەیە داواكاری توركمان ڕەتبكاتەوە، چونكە لەمافی خۆمان زیاترمان داوانەكردووە.

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان