لەناوچەیەكی هەرێم لە ئێستاوە ڕاوەماسی قەدەغەكرا



قائیمقامییەتی قەزای دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریاندا راوەماسی لە بەنداوی دێوانە قەدەغە بكرێت و لە ئەمڕۆوە هەركەس سەرپێچی بكات رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.

قائیمقامییەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ دووشەممە 2ی كانونی دووەمی 2023 لە كۆبوونەوەی قایمقامی قەزای دەربەندیخان و لێپرسراوی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بە راوێژ و پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ جێگرایەتی داواكاری گشتی قەزای دەربەندیخان بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی راوی ماسی لە بەنداوی دێوانە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە بە هەموو شێوەیەك راوی ماسی قەدەغەیە لە بەنداوەكە وە هەر راوچییەك راوبكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.

 

شەپۆلی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ڕاگرتنی دەوام بڕیار دەدرێت
پێشت شەپۆلی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ڕاگرتنی دەوام بڕیار دەدرێت
سودانی سەبارەت بە بەهای دینار هەنگاوی نوێ‌ دەنێت
دواتر سودانی سەبارەت بە بەهای دینار هەنگاوی نوێ‌ دەنێت
ەیوەندیدار