شەپۆلی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ڕاگرتنی دەوام بڕیار دەدرێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و دەسەڵاتیش دەدرێتە بەڕێوەبەری فەرمانگە و خوێندنگەكان بۆ ڕاگرتنی دەوام.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی چوار شەممەوە بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و لە چەند شوێنێك دەگاتە ژێر سفر سەدی.

ئاماژە بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ هاتنی ئەم بارستە هەوایەدا بەفر ببارێت و جارێ نازاندرێت سەنتەری شارەکان دەگرێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرێکی زۆر دەبارێت.

‎لای خۆشیەوە، دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاندووە، ”شەپۆلێکی به‌فر و باران ڕۆژی چوار شەممە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، پێشبینیی بارانی بەلێزمە و کڕێوەی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرماش دەکرێت”.

وتوشیەتی، “بەو هۆیەوە ئەمڕۆ ڕاپۆرتێک دەدرێتە ئەنجوومەنی وەزیران دەربارەی ئەوەی، کە ئەگەر پلەکانی گەرما دابەزی و هاتە خوار سفر، دەسەڵات بدرێتە پەروەردەکان بۆ ئەوەی دەوام ڕابگرن”.

ڕووسیا كوژرانی ٦٣ سەربازی وڵاتەكەی بە بۆردومانی ئۆكراینا ڕاگەیاند
پێشت ڕووسیا كوژرانی ٦٣ سەربازی وڵاتەكەی بە بۆردومانی ئۆكراینا ڕاگەیاند
لەناوچەیەكی هەرێم  لە ئێستاوە ڕاوەماسی قەدەغەكرا
دواتر لەناوچەیەكی هەرێم لە ئێستاوە ڕاوەماسی قەدەغەكرا
ەیوەندیدار