سودانی سەبارەت بە بەهای دینار هەنگاوی نوێ‌ دەنێت


سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕ و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئابووری عێراق وای لێکردین پابەند بین بە چاکسازی ئابووری” و لەوبارەیەشەوە هەنگاو بەرەو كەرتەكانی دیكە دەنێت بۆ بەهێزكردنی بەهای دینار و ڕێگری لە بردنەدەرەوەی پارەی دۆلار و سپیكردنەوەی.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی كردووە و بەدواداچوونی كردووە بۆ كارەكانی كارگەكان و كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەتەكە.

سودانی ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی بۆ وەزارەت ڕەنگدانەوەی پەرۆشی حکومەتە بۆ جێبەجێکردنی پلاتفۆرمی وەزاریەکەی، کە تیشک دەخاتە سەر خزمەتگوزاری و ئابووری و نتیشی، “چاکسازیی ئابووری پێشەکییە بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕ و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئابووری عێراق وای لێکردین پابەند بین بە حەتمی چاکسازی ئابوری و پاڵپشتی لە کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و بازرگانی، لەبری ئەوەی عێراق بازاڕێک بێت بۆ کەلوپەلی هاوردە و ڕێڕەوێک بێت بۆ بەقاچاخبردنی دراوی ڕەق و سپیکردنەوەی پارە.

جەختیشی كردۆتەوە، عێراق دەرفەتی ئەوەی هەیە وەک وڵاتێکی پیشەسازی، بە ناسنامەیەکی پیشەسازییەوە سەرهەڵبدات و حکوومەتیش لەم ڕێبازەدا پشتیوانی کەرتی پیشەسازییە.

سودانی دەشڵێت: “پێویستە ئەو پیشەسازییە لە وەبەرهێنانی سیاسی دووربخرێتەوە، هەروەها بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ بەشداریکردن لە پێشکەوتنی پیشەسازی عێراق. هەروەها ئاڕاستەی کارکردن بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی وەک ئامرازێک بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، و بۆ کەمکردنەوەی كاریگەری بازاڕی ناوخۆیی بە کاڵای هاوردەکراو”.

لەناوچەیەكی هەرێم  لە ئێستاوە ڕاوەماسی قەدەغەكرا
پێشت لەناوچەیەكی هەرێم لە ئێستاوە ڕاوەماسی قەدەغەكرا
یەدەگی دراوی نەختینەیی عێراق لە ١٠٠ ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە
دواتر یەدەگی دراوی نەختینەیی عێراق لە ١٠٠ ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە
پەیوەندیدار