كۆمپانیایەك 100 دۆلار بە 145500 دینار دەفرۆشێت بە هاووڵاتیان



وەك پشتیوانییەك بۆ ڕێنماییەكانی حكومەت و بانكی ناوەندی عیراق كە ئامانج لێیان جێگیركردنی نرخی خەرجی دیناری عیراقییە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكایی، كۆمپانیاى “بوابە عشتار” بە بڕێكی زۆر كەمتر لە نرخی بازاڕ دۆلار دەفرۆشێت بە هاووڵاتیان.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن كۆمپانیای “بوابە عشتار”ەوە بڵاوكراوەتەوە، كۆمپانیاكە بە بڕی 1455 دینار دۆلار دەفرۆشێت بەو هاووڵاتیانەی هەڵگری كارتەكانی بلو میكس (Blue Mix) و بلو پلاتینیوم (Blue Platinum) ، لەڕێی ئەپی بلووە.

كۆمپانیاكە دەڵێت، لەڕێی پرۆسە دەرەكییەكان و ئۆنڵاینەوە دەتوانن بڕی دە هەزار دۆلار بفرۆشن بەو هاووڵاتیانە، تا ئەو دەمەی نرخی دراوەكە لە هەموو عیراقدا دەگەڕێتەوە ئاستی سروشتی خۆی.

 

سبەینێ‌ عیراق و كوێت یاریی دەكەن
پێشت سبەینێ‌ عیراق و كوێت یاریی دەكەن
توركیا هەڕەشە لە یۆنان دەكات
دواتر توركیا هەڕەشە لە یۆنان دەكات
ەیوەندیدار