سبەینێ‌ عیراق و كوێت یاریی دەكەن



 

سبەینێ‌ هەینی، لە ستادی مینای شاری بەسرە، هەڵبژاردەی عیراق میوانداریی هەڵبژاردەی كوێت دەكات و یارییەكەش خۆئامادەكردنی هەردوو هەڵبژاردەیە بۆ پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25 كە لە 6 و 19ی كانوونی دووەمی 2023 لە بەسرە بەڕێوەدەچێت.

ئەمە دووەم یارییە كە هەڵبژاردەی كوێت لە شاری بەسرە لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق ئەنجامی دەدات، پاش ئەوەی لە كانوونی دووەمی 2021 يارییان كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی (2-1) لە بەرژەوەندی عیراق كۆتایی هات.

هەڵبژاردەی كوێت كە دە جار ناسناوی جامی كەنداوی بردۆتەوە، لەم پاڵەوانێتییەدا لە گروپی دوو بەرامبەر بە ئیمارات و قەتەر و بەحرێن یاریی دەكات، هەڵبژاردەی عیراقیش لە گروپی یەك بەرامبەر بە هەڵبژاردەكانی سعودیە و عومان و یەمەن یاریی دەكات.

 

 

 

 

 

 

پیشمەرگە ئۆپەراسیۆنێك لەدژی داعش ئەنجام دەدات
پێت پیشمەرگە ئۆپەراسیۆنێك لەدژی داعش ئەنجام دەدات
كۆمپانیایەك 100 دۆلار بە 145500 دینار دەفرۆشێت بە هاووڵاتیان
دوات كۆمپانیایەك 100 دۆلار بە 145500 دینار دەفرۆشێت بە هاووڵاتیان
پەیوەندیدار