وەزیرانی بەرگری ڕوسیا و توركیا و سوریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە



وەزارەتی بەڕگری ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، وەزیرانی بەرگری هەر سێ وڵاتی ڕوسیا، توركیا و سوریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە، ڕێگاكانی چارەسەركردنی قەیرانی سوریا و كیشەی پەنابەران و هەوڵە هاوبەشەكان بۆ شەڕی دژ بە گروپە توندڕەوەكان لە سوریا، تاوتوێكراوە.

وەزارەتی بەڕگری ڕوسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەر یەك لە خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا و هاكان فیدان بەرپرسی دەزگای موخابەراتی توركیاو سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا و عەلی مەحمود عەباس، وەزیری بەرگری سوریا لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی موخابەرانی ڕووسیا و سوریا كۆبوونەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا ڕێگاكانی چارەسەركردنی قەیرانی سوریا و كیشەی پەنابەران و هەوڵە هاوبەشەكان بۆ شەڕی دژ بە گروپە توندڕەوەكان لە سوریا تاوتوێكراوە و هەروەها هەوڵە هاوبەشەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەواوی ڕێكخراوەی تیرۆرستییەكان لە سوریا قسەی لەسەر كراوە .

پارەی ئەمپێری مۆلیدە دیاری دەكرێت
پێشت پارەی ئەمپێری مۆلیدە دیاری دەكرێت
هەسەدە ئاماری ساڵانەی هێرشەكانی توركیای بڵاوكردەوە
دواتر هەسەدە ئاماری ساڵانەی هێرشەكانی توركیای بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار