پارەی ئەمپێری مۆلیدە دیاری دەكرێت



مانگی ١٢ چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە و كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكان داوا لە خاوەن مۆلیدەكان دەكات، سبەینێ‌ خوێندنەوەی كاتژمێری پێدانی كارەبای مۆلیدە وەردەگیرێت.

مانگانە لە كۆتایی مانگدا لەلایەن لیژنەی ئابووری پارێزگای سلێمانییەوە لە قائیمقامییەت بڕی پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بەپێی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای مۆلیدە و نرخی گاز لە بازاڕدا دیاری دەكرێت.

كۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنوری شاری سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە سبەینێ پێنچ شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ١٢ی ٢٠٢٢ ( پێوەری) کارکردنی مۆلیدەکان وەردەگیڕێت.

ڕاشیگەیاندووە، “داوا لەئیشپێکەرە بەڕێزەکان دەکەین ئامادەبن لەئۆفیسی مۆلیدەکان لە کاتژمێر ٨ی بەیانی”.

كێشەی ڕووناكی ياریگاكەی بەسرە چارەسەركرا
پێشت كێشەی ڕووناكی ياریگاكەی بەسرە چارەسەركرا
وەزیرانی بەرگری ڕوسیا و توركیا و سوریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە
دواتر وەزیرانی بەرگری ڕوسیا و توركیا و سوریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە
ەیوەندیدار