كێشەی ڕووناكی ياریگاكەی بەسرە چارەسەركرا



یەكێتی تۆپی پێی عیراق سەرپەرشتیكردنی كۆمپانیایەكی توركی بۆ یاریگای مینای ئۆڵۆمپی لەكاتی یارییەكانی جامی كەنداو، ئاشكرا دەكات.

یوسف فعل، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێ‌ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كۆمپانیا توركییەكە سەرپەرشتی ئاهەنگی كردنەوەی یاریگای مینا دەكات كە گروپی دوو لەخۆدەگرێت، بۆیە لە هەموو ئەو كێشانە بەدووردەبێت كە لە كاتی كردنەوەی یاریگاكەدا ڕوویاندا”.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی تۆپی پێی عیراق”هەموو ئامادەكارییەكان گەورە دەبن و بەسرە ئامادەی یاریی هەڵبژاردەی نیشتمانی دەبێت لەگەڵ كوێت كە دوایین پرۆڤەیە و دەچێتە سەر یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی كەنداو”.

لەم ماوەیەی دواییدا، لە یاریی كردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی مینا كە لەنێوان یانەی مینای عیراقی و كوێتی كوێتی بەڕێوەچوو، ڕووناكی یاریگاكە كێشەی بەخۆوەبینی، ئەمەش بووە مایەی سەرنج و تێبینی زۆرێك لە چاودێران، سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ لەخۆگرتنی بەسرە بۆ یارییەكانی پاڵەوانێتی جامی كەنداوی 25.

 

چارەنووسی دەنگەکانی هەدەپە لە نێوان دوو بەرداشی نەتەوەپەرستدا
پێشت چارەنووسی دەنگەکانی هەدەپە لە نێوان دوو بەرداشی نەتەوەپەرستدا
پارەی ئەمپێری مۆلیدە دیاری دەكرێت
دواتر پارەی ئەمپێری مۆلیدە دیاری دەكرێت
ەیوەندیدار