نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كات



سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەبۆنەی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، “گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی لە ناخەوە خەمباری کردین”.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كات بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی پەیامێکی بڵاوکردەوە، هه‌واڵى به ‌ئازارى گيان له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ ياوه‌رانيان له‌ ڕووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا له‌ ناخه‌وه‌ دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين.

وتیشی، له‌م كاته‌ سه‌خت و دژواره‌دا له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى جه‌نابى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين، له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

ئاماژەی بەوەکرد، گيان له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆك ڕه‌ئيسى خه‌مێكى به‌ ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن، خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به‌ خێر.

مەسرور بارزانی: لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی خۆمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە
پێشت مەسرور بارزانی: لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی خۆمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە
دوای گیان لەدەستدانی ڕەئیسی.. چارەنووسی دەسەڵات لە ئێران چی لێدێت؟
دواتر دوای گیان لەدەستدانی ڕەئیسی.. چارەنووسی دەسەڵات لە ئێران چی لێدێت؟
ەیوەندیدار