سوودانی لەبارەی هێرشەكەی ئەم دواییەی كەركوك چەند بڕیارێكی دەركرد



فەرمانەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەبارەی هێرشەكەی ئەم دواییەی باشووری رۆژئاوای كەركوك چەند بڕیارێكی دەركرد لەوانە دوورخستنەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەر و فەرماندەكانی سنورەكە .

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سوودانی رەزامەندیدا لەسەر راسپاردەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە، بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی 18ـی ئەم مانگەی گوندی عەلی سوڵتان لەناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە، كە لەو هێرشەدا چەكدارانی داعش 12 كارمەند و ئەفسەری هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان كوشت.

ڕاشیگەیاندووە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد، گەیشتە ئەنجام و بڕیاردرا ژمارەیەك ئەفسەر و فەرماندە لە پۆستەكانیان دووربخرێنەوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت، رێكاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

 

حەمەسوور دووشیوانی لەبارەی ئازادكردنی كوڕەكەی ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت حەمەسوور دووشیوانی لەبارەی ئازادكردنی كوڕەكەی ڕوونكردنەوە دەدات
بڕیار بۆ پێدانی پێشینەی ١٥٠ ملیۆنی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت
دواتر بڕیار بۆ پێدانی پێشینەی ١٥٠ ملیۆنی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت
ەیوەندیدار