حەمەسوور دووشیوانی لەبارەی ئازادكردنی كوڕەكەی ڕوونكردنەوە دەدات



ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دەنگۆی ئازادكردنی كوڕەكەی لە زیندان ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پێم سەیرە خەڵك باوەڕ بەهەموو شتێك دەكات، كوڕی من ئێستا لە زیندانە و ئازاد نەكراوە، كێ باوەڕی نیە بچێت سەردانی بكات.

حەمەسوور دووشیوانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ڕاستە ماڵی (كاك محەمەد و كاك عومەر ئەسعەد) گەورەییان نواند و ئێمەیان بەخشی، بەڵام ڕێكارە یاساییەكان لە ئیجرائاتكردن بەردەوامە و یاسا ڕێكاری خۆی گرتووە، كوڕەكەم ئازاد نەكراوە و بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی تا ئێستا بەندە.

وتیشی، “پێم سەیرە هەندێك میدیا بێ گوێدانە هیچ بەهایەك لە پێناو كۆكردنەوەی لایەك و كۆمێنت، كەوتوونەتە هەڵبەستنی درۆ، هیچ كەس بیستویەتی لەكاتی پشوودا زیندانی ئازاد بكرێت، كە ئێمە لە ڕۆژی 25ی 12ی 2022 هەرێم لە پشوودایە”.

ڕاشیگەیاند، بۆ ڕاستی و دروستی هەواڵەكە دەتوانن سەردانی دادگای سلێمانی بكەن.

بەیار، كە كوڕی حەمەسوور دووشیوانی (بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی یەكێتی لەكەركوك و ئەندامی سەركردایەتییە)، ساڵی رابردوو لەشاری سلێمانی كارمەندێكی سیكویریتی كووشت و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا و دۆسیەی لە دادگا بۆ كرایەوە.

گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ بەهێزبوونی مووەكانی قژ و پاراستنی تەندروستیی قژ
پێت گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ بەهێزبوونی مووەكانی قژ و پاراستنی تەندروستیی قژ
سوودانی لەبارەی هێرشەكەی ئەم دواییەی كەركوك چەند بڕیارێكی دەركرد
دوات سوودانی لەبارەی هێرشەكەی ئەم دواییەی كەركوك چەند بڕیارێكی دەركرد
پەیوەندیدر