لیستی هاوبەشی یەکێتی مامۆستایان: هەژماری من رەتدەکەینەوە



لیستی هاوبەشێ یەکیتی مامۆستایانی کوردستان دەڵێن، هەژماری من رەتدەکەینەوە، چونکە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەسەر جێبەجێکردنی ( هەژماری من ) بەزۆرەملێ و هەڕەشەو چاوسورکردنەوە بەڕێوە ئەچێ

لیستی هاوبەشی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردووەتەوە، دوابەدوای بەیاننامەیەک بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتەوە ، کەباس لەوە ئەکرێت (هەژماری من) -مان ڕەتنەردووەتتەوە ، ڕاستی بابەتەکە بەو شێوەیە کە ئێمە وەک مەکتەبی سکرتایەتی یەکێتی مامۆستایان ، هیچ کۆبونەوەیەکمان لەوبارەوە نەکردوە سەبارەت بەقبوڵ کرن یان ڕەتکردنەوەی ( هەژماری من)، بۆیە زۆر ئاساییە خەڵکانێک ڕەتیدەکەنەوە، بێگومان ئەوە بۆچونی خۆیانەو دوورە لە ڕای یەکێتی مامۆستایان.

دەشڵێن:”ێمە وەک لیستی هاوبەش ( هەژماری من) ڕەتدەکەینەوە بێ دوودڵی، چونکە پێمانوایە داخوازی زۆرینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەسەر جێبەجێکردنی ( هەژماری من ) بەزۆرەملێ و هەڕەشەو چاوسورکردنەوە بەڕێوە ئەچێت،

دەشڵێن، ئێمە لەلیستی هاوبەش پشتگیری بڕیاڕی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەکەین سەبارەت بەڕەتکردنەوەی هەژماری من، چونکە دیزاینی هەژماری من بەخواستی دەسەڵاتێک کراوە، کە بونەتە مەینەتی بۆ گوزەران و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران.

د. نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات
پێشت د. نەرمین مەعروف: چاوەڕوان دەکرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچە رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی بڵاوکرایەوە
دواتر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سوودانی بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار