شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، دوابەدوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕۆژانی داھاتوو ناوچەکانمان دەگرێتەوە، لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، چاوەروان دەکرێت ھەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی فراوانبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک ئەبێت لە دەریای سوور و لەو ماوەیەدا بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکە بەرێژەی جیاواز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، لە ھەندێک ناوچەشدا ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی لافاو دەبێت .

وتەبێژی سەرۆکایەتی: ناکۆکییەکان لەسەر هەڵبژاردن زیانی گەورەیان لە هەرێم دا
پێشت وتەبێژی سەرۆکایەتی: ناکۆکییەکان لەسەر هەڵبژاردن زیانی گەورەیان لە هەرێم دا
ئەو تۆمەتبارەی ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە دەستگیر کرا
دواتر ئەو تۆمەتبارەی ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە دەستگیر کرا
ەیوەندیدار