سامسۆنگ هەڵمەتی “بەتایبەت بۆ عێراق دروستکراوە” رادەگەیەنێت



 

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دواییانەدا هەڵمەتی “بەتایبەت بۆ عێراق دروستکراوە”ی دەستپێکرد، کە کۆمەڵێک ئامێری ناوماڵ و تەلەفزیۆن لەخۆدەگرێت کە بە شێوەیەکی تایبەت دروستکراون بۆ ئەوەی لەگەڵ ژینگەی عێراق و پێداویستییەکانی دانیشتووانەکەیدا بگونجێت، جگە لە مۆبایلی گالاکسی A15 .

بەرهەمەکان جۆرەها لەخۆدەگرن کە هەموو ماڵێک پێویستی پێیەتی، لە جلشۆری باری سەرەوەیی بە تەکنەلۆژیای EcoBubble و بەهێزترین ماتۆڕ بە گرەنتی بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەم جلشۆرە تەنها 1 ئەمپێر بەکاردەهێنێت و دوای پچڕانی کارەبا بە شێوەیەکی خۆکاری دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی، هەروەها ساردکەرەوەیەکی سەرەوەی بەفرگر بە دیزاینێکی Bespoke کە دەتوانرێت بخرێتە سەر دۆخی پاشەکەوتکردنی وزە کە بە زیرەکی دەستکردەوە بە بەکارهێنانی بەرنامەی SmartThing دروستکراوە، کە تێیدا کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری دیجیتاڵی بە شێوەیەکی خۆکاری خێراییەکەی ڕێکدەخات لە وەڵامی داواکاری ساردکردنەوە، بۆیە بێدەنگترە و بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر کارەبا بەکاردەهێنێت، جگە لەوەی کە کۆمپرێسەری ساردکەرەوەکە بۆ ماوەی 20 ساڵ گرەنتی کراوە.

هەروەک پێویستی بەرزی پلەکانی گەرما لە هاوینی عێراقدا، فێنککەرەوە بە تەکنەلۆژیای ساردکردنەوەی خۆکاری بە زیرەکی دەستکرد دیزاین کراوە، کە 7 قۆناغی کۆنترۆڵکردنی ئەمپێر لەخۆدەگرێت کە لە 3 ئەمپێرەوە دەستپێدەکات و بەرگەی پلەی گەرمی بەرز دەگرێت.

بۆ ئەوانەی بەدوای ژیانی ئاسوودە و گرانبەها دەگەڕێن، تەلەفزیۆنی Crystal UHD بە دیزاینێکی ڕەسەن و تەنک دیزاین کراوە و نابێت لەبیرمان بچێت کە سامسۆنگ لە ساڵی 2007ەوە مارکەی ژمارە یەکە لە جیهاندا بۆ تەلەفزیۆنەکان. تەلەفزیۆنی Crystal UHD تەلەفزیۆنێکی زیرەکە کە وا دەکات سەیری ناوەڕۆکی دڵخوازت بکەیت بە ڕەنگی سروشتی کە هەموو وردەکارییەکان بە ڕوونییەکی تەواوەوە و نزیکتر لە ڕاستی پێت دەگەیەنێت، و وا دەکات چێژ لە کۆمەڵێک ڕەنگ و وردەکارییە بینراوەکان وەربگریت، تەنانەت لە تاریکترین دیمەنەکان هەروەها دوو هێندە پارێزگاری دەکات لە ئەگەری گۆڕانکاری لە فرێکوێنسی هێزی کارەبایی یان بوونی شێ یان تەنانەت ڕەشەبا.

مۆبایلی گالاکسی A15 تایبەتمەندی شاشەیەکی زیندوو و زۆر ڕووناکی هەیە، جگە لە کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵ بۆ گرتنی ساتەوەختە بەنرخەکان، کامێرای 5 مێگاپێکسڵی زۆر پان و کامێرای ماکرۆ 2 مێگاپێکسڵ بۆ وێنەکانی سروشت و نزیک، هەروەها کامێرای پێشەوەی 13 مێگاپێکسڵ بۆ وێنەی سێڵفی شایستە بە گوزارشت لە خۆت.

بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق ڕایگەیاند، “سامسۆنگ ئەم ئامێرە جۆراوجۆرانەی بە تەکنەلۆژیای داهێنەرانە پەرەپێداوە و دیزاینی کردووە کە لەگەڵ پێداویستییەکانی عێراقییەکان و کەشوهەوای عێراقدا بگونجێت، جکە لەوەی کە بۆ هەموو خواستێک گونجاوە”.

هەموو ئەم ئامێرانە لە پێشانگاکانی سامسۆنگ جگە لە فرۆشگای ئۆنلاین بەردەستن: https://www.samsung.com/iq_ku/

نرخی زێڕ و نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ و نەوت بەرزبووەوە
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران ئاشکرابوو
دواتر ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران ئاشکرابوو
ەیوەندیدار