وتەبێژی سەرۆکایەتی: ناکۆکییەکان لەسەر هەڵبژاردن زیانی گەورەیان لە هەرێم دا



وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زەمینەسازیی دەوێت و ناکۆکییەکانیش زیانی گەورەیان لە هەرێم دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵبژاردن پرسێکی یاسایی، سیاسیی و دەستوورییە و ئێمە لە بۆشاییەکی یاساداناندا دەژین و پەرلەمان کارا نییە.

لەگەڵ ئەوەی بە پێویستیزانی لە زووترین کاتدا ئەو بۆشاییە یاساییە پڕبکرێتەوە، بەڵام ڕایگەیاند هەڵبژاردن بە کۆمەڵێک بڕیار ئەنجام نادرێت و دەبێت زەمینەسازیی بۆ بکرێت.

دڵشاد شەهاب وتیشی: “بە هۆی ئەو ناکۆکییانەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن هەبوون، زیانێکی زۆرمان بەرکەوت و کاتی هاتووە هەموومان کۆمەڵێک شت وەلا بنێین و بوونی پەرلەمانێک گرنگتر بێت لە هەر پرسێکی تر”.

هەرچەندە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی ئامادەنەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشدارینەکردن لە پرۆسەکەدا، ئەگەر هەیە هەڵبژاردن دوابخرێت.

بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت؟
پێشت بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت؟
شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە
ەیوەندیدار