ئەو تۆمەتبارەی ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە دەستگیر کرا



پۆلیسی گەرمیان دەستگیکردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند کە ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کە بەپێی ماددەی  (432) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە، لە کاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بووەووە و تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوورکرد و بۆ قەزای کەلار هەڵهات.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر لە قەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن 104 کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار تەقەی لە مەفرەزەی پۆلیس و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلار کرد، لە ئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەرچەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندا بگرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، ئێستا بەپێی ماددەکانی (432) و (230) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە.

شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورە بروسکە ناوچەکە دەگرێتەوە
هۆشداری لە سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان دەدرێت
دواتر هۆشداری لە سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان دەدرێت
ەیوەندیدار