“تاوەرەكانی مۆبایل دەبنە هۆی شێرپەنجە و هاووڵاتیان داوای دوورخستنەوەیان دەكەن”



ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە چەند ناوچەیەكی عێراق لە زیادبووندایە و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەش هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ بوونی تاوەرەكان (بورجەكان)ی پەیوەندییەكان و بۆ ئەوەش ئەمڕۆ لە نزیك خاڵس خۆپیشاندان ئەنجامدرا بە مەبەستی دوورخستنەوەی ئەو تاوەرانە لەناو شارۆچكە و شارەكان.

عودەی خدران، قائیمقامی قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە بۆ (بغداد اليوم) ئاشکرای کرد، کە ٣٠ حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە گوندی خوەیڵس تۆمارکراوە.

ڕاشیگەیاند، “خەڵک لە پەیامێکی ناڕەزایەتیدا ئەو دوو تاوەرەیان کوژاندەوە، داوایان کرد کە بگوازرێنەوە دەرەوەی سنووری گوندەکان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تووشبوونی زیاتر تۆمار نەکرێت”.

ئاشکراشی کرد، داواکارییەک بەناوی خەڵکەوە پێشکەش بە حکومەتی خۆجێی دیالە و وەزارەتی ژینگە کرا بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، بەتایبەتی کە ڕێژەی تووشبوون مەترسیدارە و وتیشی، “پێویستە لێکۆڵینەوە بكرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بە مەبەستی دڵنیاکردنەوەی خێزانەکان بە زووترین کات لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ژمارەیەک هاووڵاتی ناحیەی سەلام لە سەنتەری ناحیەكە خۆپیشاندانیان کردبوو، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادبوونی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە ناوچە نیشتەجێبووەکانی دەورووبەری تاوەرەکانی پەیوەندییەکان، كە تووشبوونەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردبوو تا گەیشتنە ئەو ماڵانەی دەوروبەری یەکێک لە تاوەرە سەرەکییەکان.

پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەو مەترسییە تەندروستییانەی ڕوودەدەن لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و بێبایەخکردنی حکومەتی عێراق لە دانانی تاوەری پەیوەندییەکان لەسەربانی ماڵی هاووڵاتیان، هاوکات ئاماژە بە کۆمەڵێک نەخۆشی دەکەن، کە بەهۆی ئەو تاوەرانەوە دروست دەبن.

ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران ئاشکرابوو
پێشت ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران ئاشکرابوو
ڤیان سەبری: لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە هەیە
دواتر ڤیان سەبری: لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە هەیە
ەیوەندیدار