کەسێک بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە گیانی لەدەستدا



کەسێک بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا و شەش تۆمەتباریش دەستگیرکران.

لە شاری ماکۆی ڕؤژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتییەک بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆش سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی لە ماکۆ ڕایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی فرۆشتنی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە دەستگیرکردووە.

هەرچەندە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەکراون، بەڵام بە شێوەی قاچاخ مامەڵەیان پێوەدەکرێت و ناوبەناویش هەواڵی گیانلەدەستدان یاخود ژەهراویبوون بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە بڵاودەکرێتەوە.

زانكۆی سلێمانی بڕیارێكی بۆ وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندكاران دەركرد
پێشت زانكۆی سلێمانی بڕیارێكی بۆ وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندكاران دەركرد
کەمئەندامان داوا دەکەن مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت
دواتر کەمئەندامان داوا دەکەن مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت
ەیوەندیدار