زانكۆی سلێمانی بڕیارێكی بۆ وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندكاران دەركرد



ڕێوڕەسمی وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستپێدەكات و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ ڕایدەگەیەنێت، هۆبەی ڕاگەیاندنی زانكۆ هەڵدەستێت بە وێنەگرتنی خوێندكاراران و هیچ ستاف و كۆمپانیایەك ناهێنرێتە ناو زانكۆ بۆ ڕازاندنەوەی مێز و وێنەگرتن.

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایگەیاندووە، ” خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆ ئاگادار دەکەینەوە، لەپێناو بارودۆخی دارایی خوێندکاران، بۆ یەکەمینجار لەبری کۆمپانیا، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی (هۆبەی ڕاگەیاندن) هەڵدەسێت بە دابینکردنی ستافی وێنەگرتن و کامێرا بەمەبەستی گرتنی وێنەی دەرچوون بۆ خوێندکاران .

ڕاشیگەیاندووە، وێنەکان لە ماڵپەڕی فەرمی زانکۆ دادەنرێت و خوێندکار دەتوانێت وێنەکە بەدەست بهێنێت.

ئاشكراشی كردووە، وێنەی دەرچوون تەنیا وێنەگرتنە، بەڵام بەشێک لە خوێندکاران فێربوون کۆمپانیایان دەهێنا بۆئەوەی شوێن دیاری بکەن و مێزیان بۆ بڕازێننەوە، بەڵام بڕیار دراوە خوێندکاران تەنیا وێنەی دەرچوون بگرن و ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک ئاهەنگێکی دیکە بکات.

پلاسخارت لە دۆسیەی “گەندەڵی ناو كارمەندەكانی” ڕزگاری دەبێت
پێشت پلاسخارت لە دۆسیەی “گەندەڵی ناو كارمەندەكانی” ڕزگاری دەبێت
کەسێک بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە گیانی لەدەستدا
دواتر کەسێک بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار