دوانزە ژنی هێناوە و 102 منداڵی هەیە



جوتیارێكی ئۆگەندی لە 12 ژن 102 منداڵی خستۆتەوە و 568 كوڕەزا و كچەزاشی هەیە، بۆیە بڕیاریداوە چی تر وەچەنەخاتەوە و ژمارەی ئەندامانی خێزانەكەی لەمەزیاتر نەكات.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویكردەوە”موسا حسحیەی تەمەن 67 ساڵ، داوای لە ژنەكانی كردووە، لەئێستادا بەدواوە ئامرازەكانی ڕێگرتن لە دووگیانی بەكاربهێنن، بەوهۆیەی تێچووی گوزەران قورسە و ناتوانێت خواردن و پێداویستی ناوماڵیان بۆ دابین بكات”.
موسا دەڵێت:”داهاتەكەی بەتێپەڕینی كات كەمبۆتەوە و خێزانەكەشی تا دێت گەورە دەبێت”.

بە وتەی موسا:”هەموو ژنەكانی لە یەك ماڵدا لەگەڵ خۆی دادەنیشتن، تا بتوانێت چاودێرییان بكات و ڕێگەی هەڵاتنییان لێبگرێت لەگەڵ پیاوانی تر”.

موسا و خێزانەكەی لە شاری لۆساكا لە ئۆگەندا دەژین كە فرەژنی تێیدا یاساییە، بەڵام پشتبەستن بە ڕێگرتن لە دووگیان بووە لە گوندەكەیان جێگەی مشتومڕە.

ژنە بچووكەكەی “زلیقە” كە دایكی 11 منداڵە لە موسا دەڵێت:”بەهۆی ڕەوشی دارایی مێردەكەی لەوە زیاتر وەچە ناخاتەوە، بۆیە حەبی ڕێگرتن لە دوو گیانی دەخوات”.

سێ‌ یەكی منداڵەكانی موسا كە تەمەنییان لەنێوان 6 بۆ 51 ساڵاندایە، لە كێڵگەكەی لەگەڵ خۆیدا دەژین و جیاوازی تەمەنی نێوان كوڕە گەورەكەی و ژنە بچووكەكەی نزیكەی 21 ساڵە و لەوبڕوایەدایە لە تەمەنێكی زۆر زوودا یەكەم منداڵی بووە و لەو دەمەدا تەمەنی 17 ساڵان بووە.
بەهۆی خراپبوونی تەندروستی، موسا توانای كاركردنی نەماوە و دوان لە ژنەكانی بەهۆی گوشارە دارایییەكانەوە بەجێیان هێشتووە و ڕۆیشتوون.

موسا لەنێو خێزانێكدا لەدایكبووە كە تەنیا دوو منداڵییان هەبووە، بەڵام ژیانێكی هەژاریی و نەداریی ژیاوە و لە پۆلی شەشی سەرەتایی وازی لە خوێندن هێناوە، تا بتوانێت بچێتە بواری كارە بازرگانیان و سەروەت و سامان بۆخۆی پێكەوەبنێت.

بە وتەی موسا:”لە ڕابردوودا هێند دەوڵەمەند بووە، لە دەرگای هەر ماڵێكی داوە و داوای ژنی لێكردوون، دەستبەجێ‌ ڕازیبوون”.

ئەو دەڵێت:”دەتوانێت جیاوازیی لەنێوان 102 مناڵەكەیدا بكات، بەڵام ناوی هەموویان نازانێت”.

 

ئاگرێكی گەورە لە پاڵێوگەیەكی نەوت كەوتەوە
پێشت ئاگرێكی گەورە لە پاڵێوگەیەكی نەوت كەوتەوە
بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات ئێران بەجێبهێڵن
دواتر بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات ئێران بەجێبهێڵن
ەیوەندیدار