بەریتانیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات ئێران بەجێبهێڵن


ئەلیسیا كیرنز سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا، داوا لەو بەریتانیایە دەكات كە لە ئێرانن، دەستبەجێ‌ وڵاتەكە بەجێبهێڵن، بەهۆی هەڵمەتی دەستگیركردن كە وڵاتەكە بەخۆوەی دەبینی.


ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی، لەڕێی ماڵپەڕەكەیەوە بڵاویكردەوە، بانگەشەكەی پەرلەمانتارە بەریتانییەكە، دوای لیدوانەكانی حكومەتی ئێرانە سەبارەت بە دەستگیركردنی 7 گومانلێكراوی پەیوەست بە بەریتانیا كە هەندێكییان ڕەگەزنامەی هەردوو وڵاتیان هەیە و تاران دەڵێت، دەستییان لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی وڵاتەكەدا هەبووە.

لای خۆیانەوە، ژمارەیەك لە دیپلۆماتكارە بەریتانییەكان، داوای ڕوونكردنەوەیان لە ئێران كرد، سەبارەت بە دەستگیركردنەكان و لەو بارەیەوە سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند”ئەوانەی دەستگیركراون دەوترێت پەیوەندییان بە بەریتانیاوە هەیە، چونكە ئێرانییەكان دەیانەوێت بڵێن خۆرئاوا و بەتایبەت بەریتانیا، دەستییان لە خۆپیشاندانەكاندا هەبووە”.

بە وتەی كیرنز”دەمەوێت هەر كەسێكی خۆرئاوایی هانبدەم، بەپێی توانا هەوڵبدەن ئێران بەجێبهێڵن”.

ئێران لەم ماوەیەی دواییدا لە پارێزگای كرمان، 7 كەسی دەستگیركرد و وەك ئەندامی بە ناو ڕێكخراوی “زاگرۆس” وەسفی كردن كە دەوترێت  دەستى لە خۆپیشاندانەكانی ناڕەزایی ئەم دواییەی وڵاتەكەدا هەبووە.

دوانزە ژنی هێناوە و 102 منداڵی هەیە
پێشت دوانزە ژنی هێناوە و 102 منداڵی هەیە
بەشی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی باخی گشتی تەواو بووە
دواتر بەشی یەکەمی نۆژەنکردنەوەی باخی گشتی تەواو بووە
پەیوەندیدار