قوباد تاڵەبانی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئارامی و دۆخی سلێمانی تێکبدات



جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، چاودێری لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادرێت ئارامی سلێمانی تێکبدات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، “سەرجەم هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوەی ئۆتۆمبێلەکەی عەتا سەراوی تیادا کرایە ئامانج”.

وتیشی، “رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئارامی و دۆخی سلێمانی تێکبدات، خۆشم بە وردی چاودێری لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەکەم.”
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیدا تەقییەوە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

تەیف سامی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها لە بانکە حکومیەکانی عێراق تەوتین دەکرێت
پێشت تەیف سامی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها لە بانکە حکومیەکانی عێراق تەوتین دەکرێت
نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
ەیوەندیدار