تەیف سامی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها لە بانکە حکومیەکانی عێراق تەوتین دەکرێت



وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنها لە بانکە حکومیەکانی عێراق (رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقی) تەوتین دەکرێن، بۆیە پێویستە بە زووترین کات زانیارییەکانمان بۆ بنێرن.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە نوسراوێکدا، کە ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، رایگەیاندووە، بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە حکومییە فیدراڵیەکان تەوتین بکرێن، لەسەر ئەو بنەمایە داوا دەکەین بە زووترین کات زانیاری پێویستمان لەبارەی فەرمانبەران بۆ رەوانە بکەن.

لە نووسراوەکەیدا وەزیری دارایی عێراق دەڵێت:” فەرمانبەرانی هەرێم ئازادن لەوەی لەیەک لەم بانکە حکومیانەی عێراق(رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقی) مووچەکانیان تەوتین بکەن، لەڕێی کارتی ئەلیکترۆنی ئەو بانکانەوە شایستەی مانگانەیان دەچێتە سەر هەژمارەکەیان و دەتوانن لە پەنجەرەی ئەو بانکانە، ئامێری (ATM) کە لەهەرێمی کوردستان بونیان هەیە، مووچەکانیان وەربگرن”.

بەپێی نووسراوەکە هیچ کام لەو بانکانەی تێدا نییە کە لە پرۆژەی هەژماری منی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن.

سودانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کرد
پێت سودانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کرد
قوباد تاڵەبانی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئارامی و دۆخی سلێمانی تێکبدات
دوات قوباد تاڵەبانی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئارامی و دۆخی سلێمانی تێکبدات
پەیوەندیدار