نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە



بە هۆی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزتر بووەوە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ دوو هەزار و 417 دۆلار بەرزبووەوە، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەوە کەمتر لە دوو هەزار و 400 دۆلار دابەزێت.

هۆکاری ئەو هەڵکشانە لە ناکاوەی زێڕ بۆ هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەگەڕێتەوە، کە پشێوی لە بازاڕی نەوتیشدا دروست کرد.

هەر بە هۆی ئەو هێرشەوە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بوو بە 87 دۆلار  و 35 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 83 دۆلار و 12 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قوباد تاڵەبانی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئارامی و دۆخی سلێمانی تێکبدات
پێشت قوباد تاڵەبانی: ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئارامی و دۆخی سلێمانی تێکبدات
دوو  هاووڵاتی خنکان
دواتر دوو  هاووڵاتی خنکان
ەیوەندیدار