گەنجێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا



گەنجێک لە کاتی کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە لە سنووری قەزای ماوەتی سەر بە سلێمانی، شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی، کامەران حەسەن، قائیمقامى قەزاى ماوەت ڕایگەیاند، گەنجێکى دانیشتووى گوندى سەراو لە ماوەت، بە مەبەستى هێنانەوەى گژوگیاى بەهارە چووەتە بنارى شاخى گمۆ، بەڵام لەوێ هەڵدێراوە و گیانى لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی گەنجەکە دۆزراوەتەوە و دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى ماوەت ڕەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى دەکرێت.

سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە
پێشت سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە
ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم
دواتر ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم
ەیوەندیدار