سێ کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرانەوە



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوورخستنەوەی سێ کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند..

ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە دەقی بڕیاری دەستەی کۆمیسیاران ژمارە (٢) لە کۆنووسی ئاسایی ژمارە (١٥)ی ڕێکەوتی (٤/١٦/٢٠٢٤)، بڕیاردرا پەخشان عەبدولڕەحمان ئەحمەد، دووربخرێتەوە و لە بری ئەو، ئەمینە محەمەد پور دابنرێت، هەروەها ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز دوورخرایەوە و رەنگين جەبار حەمەسوور لە شوێنی دانرا .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سارا نەجمەدین حەمە لە پارتی سیاسی (بەرەی گەل) بەهۆی سەرپێچیکردنی مەرجەکانی کاندیدبوون دوورخراوەتەوە و گۆڕدراوە بە یاد فکرەت خەسرۆ.

ئەوەشی خستەڕوو کە کاوار نیعمەت محەمەد  لە ڕیزبەندی (٦)ی ناو لیستی بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی لە پارێزگای دهۆك سڕدراوەتەوە هێشتنەوەی ڕیزبەندەکە بە بەتاڵی بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان.

کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند، نەرمین محەمەد ساڵح بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان، بۆ ڕیزبەندی (٦)ی لیستی کاندیدەکانی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان زیادکراوە.

تەیف سامی چارەنووسی سێ مووچەکەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات
پێشت تەیف سامی چارەنووسی سێ مووچەکەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات
گەنجێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
دواتر گەنجێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار