ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم



سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی سەردانەکەیەدا بۆ عێراق، سەردانی هەولێریشی دەکات.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆبێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی ئەردۆغان ڕایگەیاند، دوای بەغدا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستاندا “کێشەکانی هەرێمی باکوری عێراق و کێشەکانی پەیوەست بە حکومەتی ناوەندی تاوتوێ دەکەین”.

پێشتر گومان هەبوو کە ئەردۆغان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەولیریش بکات، بەڵام ئەمڕۆ ئەردۆغان ئەو پرسەی یەکلاکردەوە.

گەنجێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
پێشت گەنجێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر درێکردەوە
دواتر هێڵی ئاسمانی ئەڵمانیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر درێکردەوە
ەیوەندیدار