مامۆستایانی وانەبێژ داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەت دەکەن



لیستی مامۆستایانی وانەبێژ نەنێردراوە بۆ بەغدا و مامۆستایانی وانەبێژ نیگەرانن.

عەلی ڕەووف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، سەردانی وەزیری دارایی عێراقمان کرد و پێی ڕاگەیاندین لەلایەن هەرێمەوە هیچ جۆرە لیستێک تایبەت بە ناوی وانەبێژان بۆ ئێمە نەهاتووە.

دەشڵێت،” داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە دەکەین ڕوونکردنەوەی تەواومان بدەنێ دەربارەی نەناردنی لیستی ناوی وانەبێژان بۆ بەغدا”.

هاوکات ڕاشیگەیاند، حکومەتی عێراق پێی ڕاگەیاندین هەرکات حکومەتی هەرێم ناوی وانەبێژان بنێردرێت ئێمە ڕێکارەکانی دابینکردنی پارە دەگرینەبەر، چ بە گرێبەست بێت یان بە هەمیشەیی.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی هۆشذداریشیدا، لەئەگەری نەناردنی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بەغدا هەڵوێستی ترمان دەبێت، و ئامادەین بچینەوە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەین.

بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان 37 هەزار مامۆستایە لەسەرجەم پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان ، بڕی نزیکەی  15 ملیار و 700 ملیۆن دینار مانگانە پێویستە ، بە وتەی عەلی ڕەووف” بۆ بوونیان بە هەمیشەیی تەنها پێویستیان بە “17 ملیار و 700 ملیۆن دینارە”.

پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەی بەشێک لە خوێندکاران بڕیاریدا
پێشت پەروەردە بۆ تاقیکردنەوەی بەشێک لە خوێندکاران بڕیاریدا
هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات
دواتر هەڵمەتی گەڕان بەدوای هاووڵاتیەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات
ەیوەندیدار