دوو ملیۆن فەردە ئارد گەیەندرانە بریکارەکان



وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند دوو ملیۆن فەردە ئارد بەسەر بریکارەکاندا دابەش کران و چاودێریکردنی ئاشەکانی بەرهەمهێنانی ئاردی سفریش بەردەوامە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای گشتی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند کە دوو ملیۆن فەردە ئاردی بەشە ئاردی سێیەم گەیەندرانە بریکارەکان.

ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتی بازرگانی سەردانی ئاشەکانی سەقری بیلاد و عوێریج و ئەبوغرێبی کرد کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر و نمونەی ئاردەکەشیان بەمەبەستی پشکنینی کوالێتییەکەی وەرگرتووە.

وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتی بەسەرکردنەوەی ئاشەکاندا هەندێک سەرپێچییان تۆمار کردووە و بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژیان لیژنە تایبەتمەندەکانی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

فوئاد حسێن دەربارەی دۆخی تەندروستی خۆی ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت فوئاد حسێن دەربارەی دۆخی تەندروستی خۆی ڕوونکردنەوە دەدات
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار