فوئاد حسێن دەربارەی دۆخی تەندروستی خۆی ڕوونکردنەوە دەدات



وەزیری دەرەوەی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە لەسەر خراپی دۆخی تەندروستی و دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی بڵاوکراونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، نە نەخۆشم و نە دەستم لەکارکێشاوەتەوە و بەمزووانە دەگەڕێمەوە سەر کارەکەم.

چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە فوئاد حسێن بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە.

ئەو دەنگۆیانەش دوای ئەوە بڵاوکرانەوە کە فوئاد حسێن بە هۆی پرسەی هاوسەرەکەیەوە، بەشداری لە شاندەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقدا نەکرد کە ئەم هەفتەیە بۆ ئەمریکا ئەنجامی دا.

پردە نوێیەکەی دەربەندی ڕانیە تەواودەکرێت
پێشت پردە نوێیەکەی دەربەندی ڕانیە تەواودەکرێت
دوو ملیۆن فەردە ئارد گەیەندرانە بریکارەکان
دواتر دوو ملیۆن فەردە ئارد گەیەندرانە بریکارەکان
ەیوەندیدار