نرخی دۆلار دابەزی



نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا دابەزی هەرچەندە بانکی ناوەندی بڕی فرۆشتنی دۆلاری نەختی کەم کردەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 269 ملیۆن و 62 هەزار و 701 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 251 ملیۆن و 302 هەزار و 701 دۆلاری حەواڵەو و 17 ملیۆن و 760 هەزاریشی بە نەخت بووە.

سەرباری کەمکردنەوەی فرۆشتنی دۆلاری نەخت، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دابەزی و 100 دۆلار بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

بۆرسەی هەولێر 147 هەزار و 950 دینار

بۆرسەی سلێمانی 147 هەزار و 900 دینار

بۆرسەی بەغدا 148 هەزار دینار

بۆرسەی بەسڕە 148 هەزار دینار

دوو ملیۆن فەردە ئارد گەیەندرانە بریکارەکان
پێشت دوو ملیۆن فەردە ئارد گەیەندرانە بریکارەکان
مووچە مەکەنە دەسکەوت…!
دواتر مووچە مەکەنە دەسکەوت…!
ەیوەندیدار